کوردستانی
نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانی سلێمانی بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانی شاری سلێمانی بەردەوامە و ئەمڕۆ چەند شەقامێکمان چاککردووەتەوە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانی شاری سلێمانی بەردەوامە و ئەمڕۆ چەند شەقامێکمان چاککردووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئایاری 2023 سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند "تیمەکانمان بەردەوامن لە هەڵمەتی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردن و چاککردنی شەقامەکانی شاری سلێمانی و ئەم هەفتەیەش چەند شوێنێک نۆژەنکراونەتەوە".
باسی لەوەشکردووە "شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی رۆژهەڵات نزیک مزگەوتی ستارە خانم و شەقامی سەرەکیی سەرکارێز نزیک فولکەی ئاسۆی دەلاک قیرتاوکردن و چاککردنیان بۆ کراوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هەر ئەمڕۆ هەردوو شەقامەکانی گەڕەکی هوانە و شەقامی سلێمانی – عەربەت نۆژەن و قیرتاوکراونەتەوە و چاڵ و داچوونی شەقامەکان چاککراونەتەوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


