کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای شێخ توراب - قەندین پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئایاری 2023 فازڵ حاجی، وتوبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "رووداوێکی هاتوچۆی جۆری وەرگەڕان روویداوە لەسەر رێگای شێخ توراب - قەندیل لە نزیک گوندی قەڵاتە جن و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە".

باسی لەوەشکردووە "ئەو ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕاوە لە جۆری پیکاب بووە و ئەو پێنج کەسەشی گیانیان لەدەستداوە بە نەتەوە عەرەبن و بە مەبەستی کارکردن چوونەتە ئەو ناوچەیە".

Qaiwan
Qaiwan