کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی 26ی ئایار و سبەینێ شەممە 27ی ئایاری 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە کەش، لە ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەت ناوچە سنوورییەکان باران بارینێکی کەم دەبارێت هەندێک کات هەورە تریشقەش دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 19 بۆ 40 پلە دەبن.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ شەممە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان، پلەكانی گەرما لەنێوان 20  بۆ 40 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan