کوردستانی

بەهۆی خۆڵبارینەوە 155 کەس رەوانەی نەخۆشخانە کران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی خۆڵبارینەوە 155 کەس رەوانەی نەخۆشخانە کران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکوک رایدەگەیەنێت بەهۆی خۆڵبارینەوە 155 کەس هێنراونەتە نەخۆشخانە، داواش لە هاوڵاتییان دەکات رەچاوی رێکارە خۆپارێزییەکان بکەن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکوک رایگەیاند "بەهۆی خۆڵبارینی چڕەوە کە پارێزگاکەی گرتەوە، شەوی رابردوو 155 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، تیمە تەندروستییەکانیش بەردەوام لە ئەرکدان بۆ چارەسەری پێویستی سەرجەم ئەو کەسانە کە تووشی تەنگەنەفەسی بوون و بەشێکیشیان پێشتر نەخۆشی رەبۆیان هەبووە".

د.زیاد خەڵەف مەدید، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک وتی "لەگەڵ دەستپێکردنی زریانی تۆز و شەپۆلی خۆڵبارین، پێویستە هاوڵاتییان رێکاری خۆپارێزی بگرنەبەر".

بەڕێوەبەری تەندروستی کەرکوک داواش لەو هاوڵاتییانە دەکات، کە بەهۆی خۆڵبارینەوە تووشی تەنگەنەفەسی یان هەر حاڵەتێکی دیکە بوون یاخود ئەوانەی بەدەست نەخۆشی درێژخایەنی کۆئەندامی هەناسەدانەوە دەناڵێنن و ناتوانن بگەنە نەخۆشخانەکان، پەیوەندی بە ژمارە 122ەوە بکەن و تیمەکانی فریاکەوتن سەردانی ماڵەکانیان دەکەن.

لە دوێنێ ئێوارەوە شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین بەشێک لە ناوچە جیاوازەکانی عیراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوابێت لە سبەینێوە خۆڵبارین کۆتایی دێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan