کوردستانی

بە تۆمەتی دزینی پارە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی دزینی پارە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی دزیکردن و دەستیشگیرا بەسەر ئه‌و پاره‌یه‌دا كه‌ تۆمه‌تبار دزی بووی‌.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كە لەناو بازاڕی‌ شاری سلێمانی‌ بڕێك پاره‌ی‌ لێدزراوه‌، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەرئه‌و پاره‌یه‌دا كه‌ تۆمه‌تبار دزی بووی‌".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (چ، أ، ك) كە پێشینەی تاوانی هەیە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو به‌پێی ماده‌ی 446 له‌ یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan