کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییەکانی پرۆژە یاسای بودجەی عیراقی رەتکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە گۆڕانکارییەکانی پرۆژە یاسای بودجەی عیراق رەتدەکاتەوە و دەڵێت "دژی هەرێمی کوردستانە'.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەو گۆڕانکاریانەی لە لایەن بەشێک لە ئەندامانی لێژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕێککەوتی 2023/5/25 دژی هەرێمی کوردستان، لە سەر پرۆژە یاسای بودجە ئەنجام دران ، نادەستوریین و دژی رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵییە، هەروەها دژی پرەنسیپەکانی ڕێککەوتنی حکومەتی ئیدارەی دەولەت و بەرنامەی ئەو کابینەیەیە کە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان لە سەر دراوە.".
ئاماژە بەوەکراوە "ئێمە وەک حکومەتی هەرێم، بە هیچ شێوەیەک، ئەم ستەمکاری و پێشێلکردنەی مافەکانی خەڵکی کوردستان قبول ناکەین و پابەندی هیچ بڕیارێکی تریش نابین جگە لەو ڕێککەوتنەی پێشتر لە گەل حکومەتی بەڕێز سوودانی کراوە".
س.ر

بیروڕا