کوردستانی

ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان دەستیپێکرد
مەودا میدیا - 
 
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عیراق دژی چەکدارانی داعش ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان لە ناوچەکانی سنووری گەرمیان و خانەقین دەستپێکرد.
 
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 27ی ئایاری 2023 ئۆپەراسیۆنێکی فراوان بە هەماهەنگیی هەریەک لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عیراق لە میحوەری گەرمەسێر، خانەقین و خورماتوو دژی چەکدارانی داعش دەستیپێکرد.
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، هەریەک لە لیواکانی 3 و 5 و 17ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و چەند لیوایەکی سوپای عیراقیش لەو ئۆپەراسیۆنەدا بەشدارن.


ر.ع
Qaiwan
Qaiwan