کوردستانی
قاسم ئەعرەجی بەرەو شاری سلێمانی بەڕێکەوت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق لە بەغداوە بەرەو شاری سلێمانی بەڕێکەوت و هۆکاری سەردانەکەشی تاوتوێکردنی بۆردوومانەکانی ئێرانە بۆ سەر چەند ناوچەیەکی شارەکە.
ئەمڕۆ شەممە 27ی ئایاری 2023 نوسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق رایگەیاند "لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق بە سەردانێک دەگاتە شاری سلێمانی".
باس لەوەشکراوە "لەم سەردانەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیدا تاوتوێی رێوشوێنەکانی راپۆرتی نێوان عیراق و ئێران دەکرێت".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


