کوردستانی

بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمسیاران: بەشداریی هیچ چالاکییەکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن ناکەم

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمسیاران: بەشداریی هیچ چالاکییەکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن ناکەم
مەودا میدیا - 
 
بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمسیاران رایدەگەیەنێت بەشداریی لە هیچ کۆبوونەوەیەک ناکات کە هۆکاربێت بۆ لێکترازان و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان کە حاڵەتێکی نا تەندروستە.
 
ئەمڕۆ شەممە 27ی ئایاری 2023 ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمسیاران رایگەیاند "بەشداریی هیچ کار و چالاکیی و کۆبوونەوەیەک ناکەم لە ئێستا و لە داهاتوودا کە تێبینیی و رەخنەی سیاسیی لەسەربێت و خزمەت بە کۆی پرۆسەی سیاسیی کوردستان نەکات".
 
باسی لەوەشکردووە "بەدەر لەو تێبینی و رەخنە یاساییانەی كە هەبووە و هەیە لەسەر پرۆسەی نوێکردنەوەی کۆمسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان، بەگشتیی بە حاڵەتێكی نا تەندروستی دەبینم و وادەزانم خزمەت بەو قەناعەت و مەبدەئەی كاری بەردەوامی من ناكات".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو " وەك هەڵوێستێكی مەبدەئی و دوور لە لایەنگیری یان دژایەتی هیچ كەس و لایەنێك ڕایدەگەیەنم كە بەشداری هیچ كار و چالاكی و كۆبونەوەیەك ناكەم کە ئاشتەوایی و یەکڕیزی و پێکەوەژیانی کوردستان تێکبدات".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan