کوردستانی
خاوەن پاڵاوگەیەکی سووتەمەنیی کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە کەرکوک خاوەن پاڵاوگەیەکی سووتەمەنیی لەناو باخەکەی خۆیدا بە دەمانچەی بێدەنگ کوژرا.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، هاوڵاتییەک بەناوی ئارام عاسی کە بازرگان بووە و خاوەن کێڵگە و پاڵاوگەی سووتەمەنییە، کاتژمێر سێی بەرەبەیانیی لەناو باخەکەی خۆیدا لە نزیک گوندی سەقزلی بە دەمانچەی بێدەنگ کوژراوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، هاوسەری ئارام عاسی بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بانگهێشتی بنکەی پۆلیس کراوە و ناوبراو دوو گوللە بە سەرییەوە بووە.
پۆلیسی کەرکوک دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و بەدوای سەرەداوی زیاتردا دەگەڕێن.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


