کوردستانی

لەبارەی گەنمی جوتیارانی سلێمانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی گەنمی جوتیارانی سلێمانییەوە
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەمڕۆوە دەستکراوە بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سلێمانی و دەورووبەری و راستەوخۆش چەکی وەرگرتنی پارەکانیان پێدەدرێت.
 
ئەمڕۆ شەممە 27ی ئایاری 2023 کامەران وریا، بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەمڕۆوە دەستکراوە بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سنووری سلێمانی و دەورووبەری لە سایلۆکانمان و جوتیاران دەتوانن راستەوخۆ چەکی پارەکانیان وەربگرن".
 
باسی لەوەشکردووە "لە هەمان رۆژدا جوتیاران دوای تەواوکردنی مامەڵەکانیان چەکی پارەیان پێدەدرێت و دەتوانن پارەی گەنمەکانیان لە ماوەی هەفتەیەکدا وەربگرن".
 
ئەوەشی خستەڕوو "وەک هەنگاوی یەکەم 20 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی بازرگانیی هەرێم تەنیا بۆ سلێمانی".
 
بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی جەختیشی کردووەتەوە "لە هەر ناوچەیەک شێوازی وەرگرتنی بڕی گەنمی جوتیاران جیاوازە، بۆنموونە لە هەڵەبجە لە دۆنمێک گەنم تەنها 256 کیلۆگرام وەردەگیرێت و لە پیرەمەگرون و تانجەرۆ و بازیان و ئەو ناوچانەی کە سەر بە سایلۆی سلێمانین لە دۆنمێک تەنها 89 کیلۆگرام وەردەگیرێت ".
Qaiwan
Qaiwan