کوردستانی

ئاسایشی دەربەندیخان 16 هاوڵاتی پاکستانی دەستگیرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی دەربەندیخان 16 هاوڵاتی پاکستانی دەستگیرکرد
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
یاریدەدەرێتیی ئاسایشی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت کە 16 هاوڵاتیی پاکستانی دەستگیرکراون کە بە شێوەی نایاسایی و بە قاچاغ هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستانەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 27ی ئایاری 2023 سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "یاریدەدەرێتیی ئاسایشی دەربەندیخان 16 هاوڵاتی بە رەگەز پاکستانی دەستگیرکردووە کە بە شێوازی نایاسایی هێندراونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە".
 
باسی لەوەشکرد "بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 40ی لە یاسای مانەوەی کەسانی بیانیی ژمارە 76ی ساڵی 2017 دەستگیرکراون".
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، دوو کەسی دانیشتووی دەربەندیخان ئەم کەسانەیان هێناوەتە سنووری کوردستانەوە و بەنیازبوون کار بۆ کۆمپانیاکان بکەن لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو کەسەش دەستگیرکراون کە پاکستانییەکانیان هێناوەتە ناو سنووری هەرێمی کوردستانەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
Qaiwan
Qaiwan