کوردستانی
لە دوو چالاکیدا سێ تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە دوو چالاکی جیاوازدا مەفرەزەکانمان توانیویانە سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن، هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە لە دادگای بەغداوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
ئەمڕۆ شەممە 27ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوان لە بازاڕی شارەزوور لە چالاکییەکدا توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگربکەن و دەستیشبگرن بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا کە بەو تۆمەتبارە بووە، ئۆتۆمبێلەکەش فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی لە دادگای بەغداوە هەبووە".
باسی لەوەشکردووە "ئەو تۆمەتبارە ناوی (ک، م، س) و بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکە رەوانەی ئەو شوێنە دەکرێتەوە کە داوایانکردووە".
پۆلیسی سلێمانی وتوشیەتی "لە چالاکییەکی دیکەدا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە فەرمانیان لە دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێرەوە و بە پێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی بۆ دەرچووبوو".
روونیشی کردووەتەوە "هەریەک لە تۆمەتباران بە ناوەکانی (ا، س) و (ع، س) بە بڕیاری دادوەر راگیراون و دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان رەوانەی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


