کوردستانی
بەهۆی خواردنەوە 30 خوێندکار ژەهراویبوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122 رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ 30 خوێندكار كە بەمەبەستی گەشت و سەیران روویان لە هاوینەهەواری دوكان كردبوو بەهۆی خواردنەوە ژەهراویبوون.
سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122 بە مەودا میدیای راگەیاند راگه‌یاند "بەهۆی خواردنەوە ئەمڕۆ 27ی ئایاری 2023 30 خوێندكار کە مەبەستی گەشت چوونەتە هاوینەهەواری دوکان تووشی ژەهراوی (تەسەموم) بوون، ئێستا لە نەخۆشخانەی دوكانن".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو كەسانەی دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە، كە تا ئێستا شەش كەسن دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی و ئەوانی دیكەش ئەگەر دۆخی تەندروستیان باش و جێگیربێت، لە نەخۆشخانەی دوكان چارەسەری پێویستیان بۆ دەكرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی وتیشی "ئەو خواردنەی خواردوویانە لەبەر هەتاو دانراوە هی هیچ خواردنگە و چێشتخانەیەک نەبووە، بەڵکو بە خوێندکارەکان خۆیان بووە".
س.ر

بیروڕا