کوردستانی

سبەینێ دیاردەیەکی گەردوونی لە مەککە روودەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ دیاردەیەکی گەردوونی لە مەککە روودەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شارەزایەکی کەشوهەوا رایدەگەیەنێت سبەینێ دیاردەی ستوونی بوونی خۆر روودەدات و خۆر بە شێوەیەکی ستونی و رێک دەکەوێتە سەر کەعبەی پیرۆز.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشوهەوا بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەی یەکشەممە 28ی ئایاری 2023 کاتژمێر 12:18خولەک لە دیاردەیەکی گەردوونیدا تیشکی خۆر بە شێوەیەکی ستوونی و رێک دەکەوێتە سەر کەعبەی پیرۆز و عومرەکاران بەشێوەیەک کە سێبەریان نامێنێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەر کەسێک کێشەی لە دیاریکردنی ئاڕاستەی راستەقینەی قیبلەی هەیە سبەی لەو کاتژمێرە دەتوانێت قیبلە دیاری بکات لەڕێی دانانی دارێک یان هەر شتێکی رێک، بەڵام بە پێچەوانەی سێبەری دارەکە ئاڕاستەی قیبلە دەبێت، هەروەها لەڕێگەی رووکردنە خۆر دەتوانرێت ئاڕاستەی قیبلە دیاری بکرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan