کوردستانی

بازرگانێکی مادەی هۆشبەر و چوار مێردمنداڵ دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بازرگانێکی مادەی هۆشبەر و چوار مێردمنداڵ دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین بازرگانێکی لە کاتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکرد و دەستیش بەسەر چەکێکی بێ مۆڵەتدا گیرا، هەروەها چوار مێردمنداڵیش دەستگیرکران.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەپێناو رێگریکردن لە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکانەوە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینە بەردەوامەکانیان رۆژی 26ی ئایاری 2023 لە ئیدارەی راپەڕین بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد بەناوی (م ، أ ، أ ) لە کاتی مامەڵەکردن بە مادەی هۆشبەرەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتبار لە شوێنی دەستگیرکردنەکەیدا دەستگیرا بەسەر تەرازوی پێوانەکردن و کەرەستەی کێشانی مادەکان و چەند بڕ و جۆرێک لە مادە هۆشبەرەکانی (هێرۆین ، شیشە ، ماریجوانە)، هەروەها دەستگیرا بەسەر چەکێکی بێ مۆڵەت لە جۆری دەمانچە، لەئێستادا تۆمەتبار بە مادەی 26 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لەلایەکی دیکەوە لە پارکی منارەی ناو بازاڕی رانیە چوار مێردمنداڵ دەستگیرکران کە هەستاون بە بەکارهێنانی هەندێک مادەی زیانبەخش بۆ مەبەستی بێهۆشبوونیان بەکاریان هێناوە، بە فەرمانی دادوەر لەبەر تایبەتمەندی کەیسەکەیان و کەمی تەمەنیان رادەستی پۆلیسی نەوجەوانانی رانیە کران".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan