کوردستانی

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداریی هاوڵاتییان و شۆفێران دەکاتەوە کە بۆ ماوەیەکی کاتی شەقامێک دادەخرێت بە مەبەستی ئەنجامدانای کاری هێڵکاری.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "سەرجەم شوفێران و هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە کەوا لەکاتژمێر(2ی بەرەبەیانی تاکو کاتژمێر 7ی بەیانی رۆژی یەکشەممە) کاری هێلکاری شەقامی 60 مەتری لەوبەشەی کەدەکەوێتە نێوان (بەرزەپردی فرانسوامیتران تاکو ترافیکی دارایی)ئەنجام دەدرێت، لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەکاتی کارکردن بەناچاری هەندێک لەڕێڕەوکان دادەخەین،تکایە هاوکاری تیمەکانمان بن، بەپێی ئاماژەی کارمەندانی هاتوچۆی فسفۆرەکان رێڕە و بگۆڕن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan