کوردستانی
گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئایاری 2023 گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا دەستیپێکرد و هەریەک لە لە کەمال کڵچدارئۆغڵو، و رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا.
دەنگدان لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی دەستیپێکرد و تاوەکو 5:00ی ئێوارە بەردەوامی دەبێت و بڕیاریشە لە ماوەی 48 کاتژمێردا ئەنجامی کۆتایی رابگەیەندرێت و 13مین سەرۆک کۆماری تورکیا هەڵدەبژێردرێت.
191 هەزار و 884 هەزار سندووقی دەنگدان لە تورکیا بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا دانراون، بەگشتی زیاتر لە 60.6 ملیۆن کەس لە تورکیا و باکووری کوردستان مافی دەنگدانیان لەو هەڵبژاردنەدا هەیە، کە لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان رێژەی 49.5٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو، لەبەرامبەردا کەمال کڵچدارئۆغڵو رێژەی 44.8٪ـی دەنگەکانی بردبووەوە.
سولەیمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی تورکیا دەنگی دا. لەدوا دەنگدانەکەشی بۆ رۆژنامەڤانان دوا و گوتی لەپێناو پاراستنی ئەمنییەتی ئەم هەڵبژاردنە، 601 هەزار ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لە ئەرکدان و پرۆسەی دەنگدانەکە دەپارێزن، هەتاوەکو ئێستا هیچ کێشەیەک رووینەداوە.
س،ر

بیروڕا