کوردستانی

رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و قوربانی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و قوربانی هەیە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا.

محەمەد سلێمان، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی هاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئایاری 2023 لەسەر رێگەی گوندی دێرەبین لە سنووری زاخۆ رووداوێکی هاتوچۆ روویدا کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری بارهەڵگربوو کۆنترۆڵی لەدەستدابوو".

بەرپرسی بەشی راگەیاندنی هاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەنجامی رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستدا و زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan