کوردستانی
ئاوات شێخ جەناب: گۆڕانکارییەکانی بودجە پێچەوانەی رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراقە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت گۆڕانکارییەکانی بودجە پێچەوانەی رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراقە، ئاماژە بەوەشدەکات هەرێمی کوردستان پابەندی سەرجەم رێککەوتنەکان بووە.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "نزیکەی 10 ساڵە ئاگاداری وردەکارییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراقین".
ئاماژەی بەوەشکرد "رێککەوتن لەگەل عیراق ئەنجامی دانوستانێکی دوور و درێژ بوو، کوردستان بەڕێککەوتنی پێشوەختە بەشداری لە کابینەی سودانی کرد، بەپێی بەرنامەی کاری حکومەتی سودانی جەخت لە هەماهەنگی کراوە".
وتیشی "هەرچی چاکسازی و دەستکارییەک لە بودجەدا کرابێت بەبێ ئاگاداری ئێمە لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراقەوە نادەستوورییە، هەرێمی کوردستان پابەندی سەرجەم رێککەوتنەکان بووە".
وەزیری دارایی هەرێم دەشڵێت "گۆڕانکارییەکانی بودجە پێچەوانەی رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراقە".
س.ر
بیروڕا


