کوردستانی
یەکێتی: ئێمە نەبووین لەبەر پۆست و بەرژەوەندیی تەسکی حزبی یەکریزیی بشکێنین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت ھیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت لە مەسەلەی دیفاعکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان لە بەغدا و پاراستنی ھەرێمی کوردستان و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەکاندا موزایدە بەسەر ئێمەوە بکات، ئاماژە بەوەدەکەن ھیچ ھێزێکی کوردستانی ھێندەی ئێمە پەرۆشی یەکریزیی کوردستانی نەبووە لە بەغدا، ئەوە ئەوان نەبووین لەبەر پۆست و بەرژەوەندیی تەسکی حزبی یەکریزیی بشکێنین.
ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئایاری 2023 فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "ماوەی چەند رۆژێکە بەزمانێکی نەشیاو و نەگونجاو لەگەڵ پایە و سەنگی پەرلەمانتاری، فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەیاننامە و لێدوان بڵاودەکەنەوە و دەیانەوێت خەڵکی کوردستان جەواشە بکەن و خەریکی موزایدەی سواون".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەبەر بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان و موراعەتکردنی ھەستیاریی دۆخەکە و سەرقاڵبوونمان بە چەسپاندنی داوا رەواکانی خەڵک لە بودجە، نەمانوویست وەڵامبدەینەوە و بچینە ئاستی ئەو زمانە نزم و نەشیاوەی ئەوان، تەنھا ئەوەندە دەڵێن: ھیچ کەس و لایەنێک ناتوانێ لە مەسەلەی دیفاعکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان لەبەغدا و پاراستنی ھەرێمی کوردستان و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەکاندا موزایدە بەسەر ئێمەوە بکات".
باس لەوەشکراوە "ھیچ ھێزێکی کوردستانیی ھێندەی ئێمە پەرۆشی یەکریزیی کوردستانیی نەبووە لە بەغدا، ئەوە ئێمە نەبووین لەبەر پۆست و بەرژەوەندیی تەسکی حزبی یەکریزیی بشکێنین، سەبارەت بەو قسە بێسەروبەرانەی لەسەر بەرێز قوباد تاڵەبانی دەکرێ گوایە پەیوەندیی بە ھەندێک پەرلەمانتاری عیراقەوە کردووە، ئەمە ھیج بنەمایەکی نییە و ھەڵبەستراوە، کاک قوباد تەنھا پەیوەندیی بە نوێنەری یەکێتی لە لیژنەی دارایی کردوو ەو رێنمایی کردووە کە بۆ چەسپاندنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان ھەوڵبدات. تەنھا ئەوەندە دەڵێن، کاتێک ھەرێمی کوردستان لەبەردەم ھەڕەشەی گەورەی قەیرانی دارایی بوو، ئێوە گاڵتەتان بە رێکەوتن لەگەڵ بەغدا ئەھات و خەڵکی کوردستان بێ مووچە بوون، کاک قوباد 11 جار سەرۆکایەتیی وەفدی دانوستانکاری ھەرێمی کرد و (256) کاتژمێر کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە عیراقییەکاندا کرد و (50) رۆژ لە بەغدا مایەوە تا (200) ملیارەکە دەستەبەر بکات".
فراکسیۆنی یەکێتی دەشڵێت "لە کۆتاییدا رایدەگەیەنین رێگا راستەکە تەبایی و یەکریزیی کوردستانی راستەقینەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، مەترسی راستەقینەش لەسەر ھەرێم پەرتەوازەیی و ئاژاوەی سیاسی و وتاری بوغرایی ئاست نزمی سیاسییە".
س.ر

بیروڕا