کوردستانی

سێ تەقەکەر لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ تەقەکەر لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکران
مەودا میدیا-

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی سێ کەسی بە تۆمەتی پشێوی نانەوە دەستگیرکرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتییان و دوای بەدەستهێنانی زانیاری لە رۆژانی رابردوودا و دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش سێ تۆمەتبار دەستگیرکران، یەکێک لە تۆمەتباران بەناوی ( ه ، م ، ج ) دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ چەند کەسێکی بەکرێ گرتووە بۆ ئەوەی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ هەستن بە تەقەکردن و نانەوەی پشێوی و تێکدانی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتییان".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتباران بەپێ ی مادەی 432 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan