کوردستانی
بەڕێوەبەرێکی پێشوو بەهۆی گەندەڵییەوە سزادرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەری پێشووی تاپۆی دهۆک بەهۆی تێوەگلانی لە چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی ساڵێک زیندانی کرا و نزیکەی دوو ملیار دیناریش سزادرا.
بەپێی زانیارییەکان ئەو بەڕێوەبەرەی سزادراوە پێشتر لە ساڵانی 2002 و 2003 و 2005 ژمارەیەک پارچە زەوی لەسەر ناوی هاوسەرەکەی تۆمارکردووە و ماوەی نزیکەی ساڵێکە دۆسیەکەی لە دادگایە و ئەمڕۆ بڕیاری لەسەردراوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، دووبارە لە ساڵی 2017 سکاڵا لەسەر ئەو بەڕێوەبەرە تۆمارکراوە و زیندانی کراوە، بەڵام بەهۆی دەرچوونی لێخۆشبوونی گشتییەوە ئازادکراوە، دواتر لە دادگای تێگەڵچوونەوەی هەولێرەوە بڕیاری داخستنی کەیسەکە رەتکراوەتەوە و رەوانەی دهۆک کراوەتەوە.
وەک لە زانیارییەکاندا هاتووە، ئەمڕۆ ئەو کەسەی پێشتر بەڕێوەبەری تاپۆی دهۆک بووە بە ساڵێک زیندانی و ملیارێک و 892 ملیۆن دینار سزادراوە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


