کوردستانی

40 کیلۆگرام شیلەی پاقلاوە دەستی بەسەرداگیرا کە ویسترابوو بە هەنگوین بە "هاوڵاتییان بفرۆشرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


40 کیلۆگرام شیلەی پاقلاوە دەستی بەسەرداگیرا کە ویسترابوو بە هەنگوین بە "هاوڵاتییان بفرۆشرێت
مەودا میدیا -
 
قایمقامییەتی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت لیژنەیەکمان توانیویەتی دەستبگرێت بەسەر بڕی 40 کیلۆگرام شلەی پاقلاوە کە بەنیابوون بە هەنگوینی راستەقینە بە هاوڵاتییانی بفرۆشن.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئایاری 2023 قایمقامییەتی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند "دوای ئەوەی بازگەی ئاسایشی زەمەقیی ئاگاداری کردینەوە لە حاڵەتێکی هاوشێوە، لیژنەیەکمان گەیشتنە شوێنەکە و دەستیانکرد بە گەڕان و پشکنین و دەرکەوت کە جۆرێک لە شەکراو و شیلە دروستکراوە کە وەک هەنگوینە".
 
باسی لەوەشکردووە "تامی هەنگوین بۆ ئەو گیراوەیە زیادکراوە کە لەراستیدا خۆی بۆسەر شیرینی بەکاردێت وەک جۆرەکانی پاقلاوە و دواتریش شانەی هەنگی دەستکردیان تێکردووە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەشێوازێکی ناتەندروست ئەو بڕە هەنگوینە ساختەیە گواسترابووەوە و ویسترابوو بە نرخی هەنگوینی راستەقینە ساغبکرێتەوە بەسەر هاوڵاتییاندا، لەلایەن لیژنەکەمانەوە تەواوی بڕەکە دەستی بەسەرداگیرا و لەناوبرا".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan