کوردستانی
بکوژ و تەقەکەرانی رووداوەکەی هەولێر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت سێ کەس لە گوندی کەڵەکینی خەلیفان بەتۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەکەی شاری هەولێر دەستگیرکران.
ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئایاری 2023 پۆلیسی سۆران رایگەیاند "سێ کەسمان لە گوندی کەڵەکینی خەلیفان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە کوشتنی هاوڵاتییەک لە هەولێر و بریندارکردنی هاوڵاتییەکی دیکە".
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر شەقامی 100 مەتریی شاری هەولێر بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە هاوڵاتییەک کوژرا و هاوڵاتییەکی دیکەش برینداربوو.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەو کەسەری کە برینداربووە ناوی سەربەست ئەمیرە و ئاماژەی بەوەداوە کە هیچ کێشەیەکییان لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبووە.
ر.ع
بیروڕا


