کوردستانی
ئاگادارییەک لەبارەی غازی LPG بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت هاوڵاتییان و شوێنە گشتییەکان ئاگاداردەکەینەوە لەپێناو پاراستنی سەر و ماڵیان پێویستە لەماوەی 15 رۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە "ئەو هاوڵاتیی و شوێنە گشتییانە ئاگاداردەکەینەوە کە سیستەمی غازی LPG لە ماڵەکانیان و شوێنە گشتییەکانیان بەکاردەهێنن، لەماوەی 15 رۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن".
باسی لەوەشکردووە "ئەم سەردانیکردنە لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەر و ماڵی خۆیان و دراوسێکانیانە و ئامانج لێی ناو تۆمارکردنە لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانیی هەڵەبجە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "گەر ئەو شوێنانەی خاوەنی سیستەمی غازی LPGن ناو تۆمارنەکەن، بە پێچەوانەوە خۆیان بەپرسیار دەبن لە رووی یاساییەوە و سەلامەتی ماڵ و گیانی خۆیان و دراوسێکانیان دەكەوێتە ئەستۆ لە کەمتەرخەمییان".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


