کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕە پارەیەک بۆ سلێمانی و هەولێر خەرجدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕە پارەیەک بۆ سلێمانی و هەولێر خەرجدەکات
مەودا میدیا-

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوازری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو راگەیەندراوی جیادا خەرجەکردنی پارەی راگەیاند بۆ پرۆژەکانی شاری سلێمانی و هەولێر.

بەپێی فەرمانێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە واژۆی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، رەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار و 644 ملیۆن دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری سلێمانی.

هەروەها بەپێی فەرمانێكی دیکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوار بە واژۆی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندرا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (817,909,000)دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری هەولیر.

ئەو پارەی بۆ سلێمانی خەرجکراوە، بۆ جێبەجێكردنی 14 پرۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزارییە، پرۆژەكان پێكهاتوون لە بواری كردنەوەی شەقام و كۆنكرێتكردن و دروستكردن و درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوەڕۆ و گەیاندنی خزمەتگوزاری و قیرتاوكردنی شەقامەكان و دابینكردنی قیری شل و سووتەمەنی بۆ گارگەی قیری تانجەڕۆ، لەگەڵ چەند بوارێكی دیکەی خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی.

وەزارەتی شارەوانی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو پارەی بۆ هەولێر خەرجکراوە، بەمەبەستی جێبەجێكردنی دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقام لە ناوچەی پیشەسازی باشوور بۆ قۆناغەكانی یەكەم و دووەم و پرۆژەی ئامادەكردنی تێكەڵەی ئەسفەلتی بە بڕی 1000 هەزار تۆن بۆ چاككردنەوەی چاڵ و شكستی شەقامەكانە، هەروەها جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی دیکەی خزمەتگوزارییە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan