کوردستانی

کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئایار و سبەینێ سێشەممە 30ی ئایاری 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بەزۆری هەوری تەواو دەبێت, لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵێکی سووک، هەروەها بوونی بروسکە و تاوە بارانی کورتخایەن لە ناوچە جیاجیاکاندا و لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و شاری دهۆک  و ناوچە شاخاوییەکانی  باکوور کاریگەری زیاتر دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 23 بۆ 38 پلە دەبن.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ سێشەممە ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەل تاوەباران و بروسکەی کورتخایەن لە ناوچە جیاجیاکان بە تایبەتی لە ناوچە شاخاووییەکانی باکوور و خۆرهەڵات، هەروەها بەردەوامی تۆز و خۆڵەکە لە زۆربەی کاتەکاندا، پلەكانی گەرما لەنێوان 22  بۆ 39 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan