کوردستانی

وادەی رۆیشتنی حاجیانی هەرێمی کورستان دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی رۆیشتنی حاجیانی هەرێمی کورستان دیاریکرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە هەرێمی کوردستان ئامادەکارییەکان بۆ حەجی ئەمساڵ بەرەو کۆتایی دەچێت و بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە گەشتەکانی حاجیان بۆ وڵاتی سعودیە دەستپێبکات.

کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "یەکەم گەشتی حاجیانی هەرێم بۆ حەجی ئەمساڵ بە رێگەی وشکانی لە رۆژی 9ی حوزەیرانی 2023 دەبێت و لە رۆژی  12ی حوزەیران دووەم گەشتی حاجیان بەڕێگەی ئاسمانی دەبێت، تاوەکو 17ی حوزەیران سەرجەم گەشتەکان ئەنجام دەدرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "سەرجەم ئامادەکارییەکان لە هەرێمی کوردستان و سعودیە بە باشی کراوە، رۆژانە بەشێوەیەکی چڕ ئەو کەسانە ئامادە دەکرێن و سەرجەم رێنماییەکانیان پێ دەدرێن، هەروەها لە سعودییەش شوێنی مانەوەیان بۆ ئامادەکراوە و چوار ئیدارە سەرپەرشتیان دەکات".

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان وتی "داواش لەو کەسانە دەکەین کە دەچن بۆ حەج ئارام بن لەگەڵ یەکتر و بەشێوەیەکی جوان هەڵسوکەوت بکەن و نمونەیەکی جوانی حاجیان بن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan