کوردستانی
وەرگرتنی گەنم ئازاد دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت جوتیاران دەتوانن راستەوخۆ بەرهەمەکانیان رادەستی سایلۆکان بکەن و لەمەودوا وەرگرتنی گەنم ئازاد دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئایاری 2023 بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەپێی ئەو پشتگیرییەی لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵەوە بۆ جوتیاران دەکرێت، بۆ لەمەودوا وەرگرتنی گەنم ئازاد دەکرێت لە سایلۆکان".
باسی لەوەشکردووە "ئەو جوتیارانەی گەنمەکانیان دوریوەتەوە و ئامادەیە، راستەوخۆ دەتوانن بەرهەمەکانیان رادەستی سایلۆکانی ناوچەکانیان بکەن".
وەزیری کوشتوکاڵ ئەوەشی خستووەتەڕوو "بڕیاردراوە دەروازەکانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق بکرێنەوە بەڕووی هەناردەکردنی بەرهەمە خۆماڵییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستاندا".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



