کوردستانی
سوپای عیراق رێگریی لە کوردانی تۆپزاوا دەکات کە دانەوێڵەکەیان بدورنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
لە گوندی تۆپزاوای سنووری کەرکوک سوپای عیراق رێگریی لە جوتیارە کوردەکان دەکات کە دانەوێڵەکانیان دروێنە بکەن بەو بیانووەی کە ئەو زەوییانە موڵکی دەوڵەتە و هی ئەوان نییە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، سوپای عیراق چوونەتە سەر گوندی تۆپزاوا لە باشووری کەرکوک و نەیانهێشتووە جوتیارە کوردەکان دروێنەی بەرهەمەکانیان بکەن و دەستیانگرتووە بەسەر دەڕاسەکانیشیاندا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە جوتیارەکان کە یەکەم جوتیاری گوندەکەیە کە دەستی بە دروێنە کردبێت رایگەیاند "هاتنەسەرم و وتیان دروێنەکەت رابگرە، دەستیانگرت بەسەر دەڕاسەکەدا و ئەو گەنمەشی کە دروێنەمان کردبوو لەناو زەوییەکە رشتییان".
باسی لەوەشکردووە "ئەوان بە چەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی و تەقەکردن و هەڕەشەی دەستگیرکردن هاتوونەتە سەرمان و نەیانهێشت گەنمەکەی خۆمان دروێنەبکەین".
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا جوتیارانی کورد لە تۆپزاوا گردبوونەوە و رایانگەیاند "وەزارەتی بەرگریی ئێستا داوای زەوییەکانمان دەکات و عەرەبە هاوردەکانیش لە دادگای کەرکوک سکاڵایان لەدژی ئێمە تۆمارکردووە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



