کوردستانی
دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی دەدزن، ئاسایش بۆی دەگەڕێنێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەرین رایدەگەیەنێت دوو کەسمان دەستگیرکردووە بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک، دواتریش ئۆتۆمبێلەکەمان گەڕاندووەتەوە بۆ خاوەنەکەی.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند "دوای وەرگرتنی سکاڵای هاوڵاتییەک لەبارەی دزرانی ئۆتۆمبێلەکەی لەجۆری مینی پاس، دەستمانکرد بە گەڕان و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی".
باسی لەوەشکردووە "شەوی هەینی رابردوو لە شارۆچکەی رانیە دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (س، ق، ح) و (س، م، و) بەتۆمەتی دزینی ئەو مینی پاسە دەستگیرکران و دواتریش لە ناوچەی پیشەسازیی رانیە ئۆتۆمبێلەکە دۆزراوەتەوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ خاوەنەکەی".
ئاسایشی راپەڕین ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو دوو تۆمەتبارە بەبڕیاری دادوەر و بە مادەی 444ی یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەیان بەردەوامە ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



