کوردستانی

تەندروستیی سلێمانی: گیانلەدەستدانی نەخۆش لە ئەستۆی بانکی هەرێمە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی سلێمانی: گیانلەدەستدانی نەخۆش لە ئەستۆی بانکی هەرێمە
مەودا میدیا -
 
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداریی دەدات لەوەی ئۆباڵی ئافات و گیانلەدەستدانی هەر نەخۆشێک لە سلێمانی لە ئەستۆی بانکی هەرێمە و سکاڵاشیان لەسەر تۆمار دەکەن.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئایاری 2023 د. هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند "لە شەش مانگی رابردوودا لەکۆی 30 ملیار دینار کە پێویستبوو بۆ تەندروستیی سلێمانی لەلایەن بانکی هەرێمەوە خەرج بکرێت تەنها پێنج ملیار دیناری خەرجکردووە ".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەو بڕە تەنها خەرجیی مانگێکە و بۆیە نەمانی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی گەر ببێتە هۆکاری ئافات و گیانلەدەستدان، ئۆباڵەکەی دەخەینە ئەستۆی بەڕێوەبەرانی ئەو بانکە، وەک بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانیش سکاڵای یاسایی تۆماردەکەین ".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەئێستادا چارەسەرکردنی نەخۆش لەپێشینەی هەموو پرسەکانی دیکەوەیە و بانکی هەرێم نەیزانیوە و نەیتوانیوە تەنانەت جیاوازیی تەندروستیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی یاخود دەستەی گەشتوگوزاردا بکات، هاوشێوەی تەندروستیی پارەی بۆ دابینکردووە "
 
جێگری بەڕێوەبەری گشثیی تەندروستیی سلێمانی جەختیشی کردووەتەوە "تەندروستیی پێویستیی بە هاوکاریی زیاتریش هەیە لەو بڕە پارەیەی بۆی دانراوە، ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەنجومەنی وەزیران لەڕێگەی وەزارەتی داراییەوە پابەندی دابین كردنی پارەی پێویستی خستۆتە سەر بەڕێوەبەرایەتی بانكی هەرێم و بانكەكانی سلێمانی ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan