کوردستانی

شەقامی باخی گشتیی رووناککرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەقامی باخی گشتیی رووناککرایەوە
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت بەبەشداریی تیمەکانی رووناکی، تۆڕی رووناکیی شەقامی سەرەکیی سالم، تەنیشت باخی گشتیی و سلێمانی پاڵاس رووناککرایەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "بەسەرپەرشتیی راستەوخۆی ئەندازیار دیار عەبدولستار و بەشداریی تیمەکانی رووناکی و تیمێکی هۆبەی چاکسازیی تۆڕی رووناکیی شەقامی باخی گشتیی رووناککرایەوە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ماوەیەک بوو تۆڕی رووناکیی شەقامی سالم، تەنیشت باخی گشتیی و سلێمانی پاڵاس لەکارکەوتبوون و دوای پشکنین، توانرا هەموو ئەو کێشانەی کە هەیبوو چارەسەربکرێت و بخرێتەوە کار".
 
کارەبای سلێمانی وتوشیەتی "تیمەکانی هۆبەی رووناکیی راسپێردراون کە  سەرجەم تۆڕی رووناکیی شەقامەکانی سنوورەکەیان نۆژەن بکەنەوە، بەشێوەیەک کە هەموو گڵۆپەکانی کاربکەن".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan