کوردستانی

بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان دەدرێت
مەودا میدیا -
 
وابڕیارە ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عیراق کۆببێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بدات.
 
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئایاری 2023 لەسەر سکاڵایەک سەبارەت بە یاسایی بوون یاخود نایاسایی بوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان دادگای فیدراڵی عیراق کۆببێتەوە، سکاڵاکەش دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە و داوادەکرێت یاسای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان درێژبکرێتەوە.
 
دادگای فیدراڵی رۆژی 24ی ئەم مانگە دادگای فیدراڵی سەبارەت بە تانەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان هەشتەمین دانیشتنی خۆی ئەنجامدا و گوێ لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقیش گیرا بۆ زانینی توانایان لە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵباژردن لە هەرێم.
 
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقیش بەپێی ئەو یاسایایەی هەیانە دەتوانن سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بکەن و رێنماییشیان پێشکەشبکەن.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن