کوردستانی
ئەمڕۆ ئەم وەزارەتانە مووچە وەردەگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چەند وەزارەتێک مووچە وەردەگرن.
بڕیارە ئەمڕۆ پێنج وەزارەت مووچەی مانگی نیسان وەربگرن و بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم، ئەمڕۆ هەریەکە لە (وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار) مووچەکانیان وەردەگرن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێم رۆژی 19ی ئایاری ئەمساڵ رایگەیاند " ئەو گرفتە داراییانەی هاتوونەتە بەردەم دابەشکردنی مووچە، هەموویان کێشە و گرفتی سیاسیی و گەندەڵییە و تاوەکو چارەسەر نەکرێن کێشەی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە بەردەوامیی دەبێت".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



