کوردستانی
کۆمەڵێک هەلی کار راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی کۆمەڵێک هەلی کار بۆ خانەکانی منداڵانی بێسەرپەرشت و پیر و پەککەوتەکان رادەگەیەنێت کە دەرفەتێکە بۆ دەرچووانی دانەمەزراو تا بەشێوازی گرێبەست دەستبەکارببن.
ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئایاری 2023 وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەر راسپاردەی کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی چەند هەلی کارێک بۆ کۆمەڵێک دەرچووی دانەمەزراو رادەگەیەنێت بەشێوەی گرێبەستی نا حکومی لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییان کە کار و چالاکیی لەگەڵ وەزارەت ئەنجام دەدەن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "چالاکییەکان بۆ زیاتر خزمەتکردنی دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان دەبێت و لە (خانەکانی منداڵانی بێسەرپەرشت و پیر و پەککەوتەکان و سەنتەرەکانی منداڵان و ماڵەکانی داڵدەدانی ژنانی ھەڕەشە لێکراو و سەنتەرەکانی راھێنان) دەبێت".
ئاماژە بەوەشدراوە "لە کۆبوونەوەی رۆژی 29ی ئایاردا بە میکانزمێکی گونجاو و روون بڕیاردرا تا شایستەترینەکان دیاری بکرێن و لەکۆتاییدا لیژنەیەکی تایبەت بۆ وەرگرتنی فۆڕم و چاوپێکەوتن بەمەبەستی دامەزراندن کارەکان ئەنجام بدەن".
مەرجەکانی پێشکەشکردن بریتین لەم خاڵانەی خوارەوە:
1- پێویستە خوازیار تەمەنی لە 40 ساڵ زیاتر نەبێت.
1- پێویستە خوازیار تەمەنی لە 40 ساڵ زیاتر نەبێت.
2- پێویستە خوازیار دانیشتووی (سەنتەری شاری ھەولێر) بێت.
3- پێویستە خوازیار زانیاریی راست و درووست پێشکەش بکات و لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاریی هەڵە و نادرووست داواکاریی دامەزراندنی رەتدەکرێتەوە.
4- نابێت خوازیار مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەتدا.
5- ئارەزوومەند پێویستە ئەم بەڵگەنامانە و کۆپییەکانیان لە رۆژی سەردانکردنی ئامادە بکات (کارتی نیشتیمانی، کارتی زانیاری، پشتگیری موختاری گەڕەک، بڕوانامە یاخود پشتگیری دەرچوون) .
6- پێویستە خوازیار زمانی ئینگلیزی بزانێت و توانای (نووسین، خوێندنەوە، قسەکردن)ی ھەبێت.
7- پێویستە خوازیار توانای بەکارھێنانی کۆمپیتەری ھەبێت.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی باسی لەوەشکردووە "پرۆسەی پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندن (سیڤی) بە چەند قۆناغێک دەبێت".
قۆناغی یەکەم/ دەرگای پێشکەشکردنی داواکاریی دامەزراندن راستەوخۆ دەبێت لە نوسینگەی تایبەتی وەزیر بۆ ماوەی یەک ھەفتە پاشان بەڵگەنامەکانی لەگەڵ هاوپێچ بکرێت لەناو فایلێک، لە رۆژی سێشەممە، 30ی ئایاری2023 لە کاتژمێر 8:30 تا 01:00، لە دیوانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی - شەقامی گشتیی شۆرش.
قۆناغی دووەم/ لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەوە چاوپێکەوتن و خاڵبەندی دەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی کەسە شایستەکان.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



