کوردستانی

حکومەتی هەرێم سێ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بە هاوڵاتییان دەفرۆشێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم سێ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بە هاوڵاتییان دەفرۆشێت
مەودا میدیا - 
 
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایدەگەیەنێت لە زیادکردنێکی ئاشکرادا سەرۆکایەتیی دیوان لە ئەنجومەنی وەزیران سێ ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەری (زرێپۆش) دەفرۆشێت بە هاوڵاتییان.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئایاری 2023 فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند "لە رێککەوتی 25ی ئایاری 2023 و لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، فەرمانگەی کاروباری کارگێڕی و دارایی سەر بە سەرۆکایەتیی دیوان لە ئەنجومەنی وەزیران سێ ئۆتۆمبێلی حکومی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەری (زرێپۆش) بە هاوڵاتییان دەفرۆشێتەوە".
 
باس لەوەشکراوە "رۆژی دووشەممە، لە بەرواری 12ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت و هەرکەس خواستی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت سەردانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، لیژنەی فرۆشتن و بەشی ئامێرەکان بکات".
 
ئەو کەسانەی خوازیارن لە کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلە زرێپۆشانە دەبێت ئەم خاڵانە جێبەجێبکەن:
 
1- دانانى بارمتەى یاسایی بە شێوەى چەکی پەسندکراو بە بڕی27 ملیۆن دینار.

 2- رسومات و خەرجییەکانی بڵاوکردنەوەى ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆى ئەو بەشدارەى زیادکردنەکە دەباتەوە.

 3- فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکان بە شێوەى نەختینە (نەقد) دەبێت و دینارى عیراقی وەردەگیرێت.

 4- کڕیار پێویستە لە ماوەی هەفتەیەک ئۆتۆمبێلەکان بگوازێتەوە.

 5- دەبێت بەشداربوو مۆڵەتی رێگەپێدانی بەکارهێنانی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانەى لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە هەبێت.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن