کوردستانی

باران دەبارێت و کەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


باران دەبارێت و کەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت
مەودا میدیا -
 
بەشی پێشبینییەکانی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم پێشبینی دەکات سبەی کەشی هەرێم ناسەقامگیربێت و بارانبارین دەستپێبکات و هەورەتریشقەشی لەگەڵدابێت.
 
کەشناسی رایگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت, لەگەڵ کەمێک بەرزبوونەوەى  پلەکانى گەرما، ئەگەرى کەمێک نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لەکاتەکانى دواى نیوەرۆدا ".

 لەبارەی پلەکانی گەرماشەوە ئەوە خراوەتەڕوو "بەبەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە و مەودای بینین لەنێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت".
 
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممەش ئەوە خراوەتەڕوو "گۆڕانکاریی روودەدات و لە کاتەکانى بەیانى و نیوەڕۆدا ئاسمانى هەرێم بە گشتىی نیمچە هەوردەبێت و لەدواى نیوەڕۆوە ئەگەرى دروستبوونى کەشێکى ناسەقامگیر هەیە لەسەر ناوچەکەمان، پێشبینى بارانبارین لەسەر ناوچەى جیاجیا هەیە بەرێژەى جیاجیا لەگەڵ دروستبوونى هەورە تریشقە و زیادبوونى خیرایی با کە هەندێک کات خێراییەکەى زیاد دەکات  بۆ سەرووى 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، لەگەڵ ئەگەرى  بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم هەیە، کاریگەریی ئەم ناسەقامگیریە لەماوەیەکى کەم کۆتایی دێت".
 
 پەلکانی گەرما بەبەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزمتردەبێتەوە و مەودای بینینیش لەنێوان 6 بۆ8 کیلۆمەتردا دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  32 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 31 پلەى سیلیزى

دهۆک: 29 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 35 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 32 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 20 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  31 پلەى سیلیزى

سۆران :  28 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  37 پلەى سیلیزى

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan