کوردستانی
ئاسایشی هەرێم: سێ بکوژمان دەستگیرکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت توانیویانە سێ داواکراو دەستگیربکەن کە شەش کەسیان کوشتووە و لەلایەن دادگاکانی عیراقەوە داواکراوبوون.
ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی رایگەیاند "هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سڵێمانی و لە بازگەی (بانی مەقان) توانیویانە سێ داواکراوی بەرەگەز عەرەب دەستگیربکەن".
باسی لەوەشکردووە "ئەو سێ تۆمەتبارە بەناوەکانی (م، ع،ح) لەدایبووی 1962 و (م، ح، م) لەدایکبووی 1994 و (ا، و،ک) لەدایکبووی 2000 لەلایەن دادگاکانی عیراقەوە داواکراوبوون بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی".
ئاسایشی گشتیی سلێمانی وتوشیەتی "ئەو تۆمەتبارانە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی شەش کەسیان کوشتووە و هەڵهاتوون، ویستوشیانە بە ناسنامەی ساختەوە بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە".
جەختیشی کردووەتەوە "لەئێستادا بە فەرمانی دادوەر و بە مادەکانی 289 و 298 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و دواتر رادەستی دادگای تایبەتمەند دەکرێنەوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


