کوردستانی

یەکەم کاروانی حاجیان لە عیراقەوە بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەم کاروانی حاجیان لە عیراقەوە بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن
مەودا میدیا - 
 
لەرێگەی فڕۆکەکانی نەجەفەوە یەکەم کاروانی حاجیانی عیراق بەرەو وڵاتی سعودیە بەڕێکەوت و ژمارەیان 144 کەسە.
 
حامد حەمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی نەجەف رایگەیاند "یەکەم گەشتی حاجیانی پارێزگای دیوانییە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نەجەەوە بەرەو وڵاتی سعودییە بەڕێکەوتن ".
 
باسی لەوەشکردووە "لە گەشتی بەرەبەیانیی ئەمڕۆدا 144 کەس بەڕێکەوتوون و بڕیاریشە ئەمشەو گەشتێی دیکە ئەنجام بدرێت لە رێگەی هەمان فڕۆکەخانەوە ".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "وابڕیارە سبەی چوارشەممە 31ی ئایار لە پارێزگای نەجەفەوە 100 حاجی دیکە  بەرەو  وڵاتی سعودیە بەڕێبکەون بە مەبەستی بەئەنجامگەیاندنی پرۆسەی حەج ".

ئەمەش لەکاتێکدایە کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "یەکەم گەشتی حاجیانی هەرێم بۆ حەجی ئەمساڵ بە رێگەی وشکانی لە رۆژی 9ی حوزەیرانی 2023 دەبێت و لە رۆژی  12ی حوزەیران دووەم گەشتی حاجیان بەڕێگەی ئاسمانی دەبێت، تاوەکو 17ی حوزەیران سەرجەم گەشتەکان ئەنجام دەدرێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan