کوردستانی

ئاگر لە نزیک ئەم فڕۆکەخانەیەی شاری سلێمانی کەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگر لە نزیک ئەم فڕۆکەخانەیەی شاری سلێمانی کەوتەوە
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
بەپێی زانیارییەکان، بەهۆکارێکی نادیار ئاگر لەنزیک فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت کەوتووەتەوە و بەماوەیەکی کورت تاوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئایاری 2023 ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تیمەکانمان ناردووەتە شوێنەکە و لە کاتێکی کەمدا توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن".
 
سەبارەت بە زەرەر و زیانەکانیش وتی "تاوەکو ئێستا زیانەکان دیارنین و هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەش نادیارە و دەستمان بە لێکۆڵینەوە کردووە".
Qaiwan
Qaiwan