کوردستانی

رێگریی دەکرێت بەروبوومی کشتوکاڵی لە هەرێمەوە رەوانەی ناوەڕاست و باشووری عیراق بکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێگریی دەکرێت بەروبوومی کشتوکاڵی لە هەرێمەوە رەوانەی ناوەڕاست و باشووری عیراق بکرێت
مەودا میدیا -
 
ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگر ماوەی چوار رۆژە لە بازگەی چیمەن رێگرییان لێدەکرێت کە بەروبومە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان بگەیەننە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق.
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، زیاتر لە 200 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ماوەی چوار رۆژە لە نزیک بازگەی چیمەن راگیراون و رێگریدەکرێت کە بەروبووم و سەوزە و میوەی هەرێم بگەیەننیە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق".
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، بارهەڵگرەکان نوسراوی وەزارەتی کشتوکاڵیشیان پێیە و بەو شێوەیەش پێیان وتراوە بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەین بەرهەمی هەرم بچێتە شارەکانی خوارووی عیراق ".
 
زۆرینەی بەرهەمی ناو بارهەڵگرەکان خراپبوون و داوا دەکەن هەرێمی کوردستانیش رێگریبکات لەوەی بەرهەمەکانی ناوەڕاست و باشوور بێتە ئەمدیو سنوورەکانمانەوە ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan