کوردستانی
تەندروستیی جیهانیی دەرمان بۆ سلێمانی دابیندەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن رێكخراوی تەندروستیی جیهانییەوە بڕێك دەرمان و كەلوپەلی پزیشكیی بۆ پارێزگاكە دابینكراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند "بەمەبەستی ئامادەكاریی بۆ ئەگەری بڵاوبوونەوەی پەتای سكچوون و كۆلێرا لە وەرزی گەرمادا، رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بڕێك دەرمان و پێداویستیی پزیشكیی و تاقیگەیی بۆ بەڕێوبەرایەتییەكەمان دابینكرد".
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو دەرمان و پێداویستە پزیشكییانەی رێكخراوی تەندروستیی جیهانیی گەیەندراوەتە كۆگای دەرمان لە سلێمانی و پێكهاتبوون لە 150 كیت-ی كۆلێرا و سێ كیت-ی پێداویستیی لۆجیستیی و تاقیگەیی.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، بڕیارە بەشێك لەو دەرمان و پێداویستییە پزیشكییانە بدرێتە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستیی هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان.
ژ.ع

بیروڕا