کوردستانی
سەبارەت بە پاشەكەوتی مووچە، مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە پاشەكەوتی مووچەی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هۆكاری سەرەكیی پاشەكەوتكردنی مووچە حكوومەتی عیراق بووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئایاری 2023 مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند "حكومەتی عیراق هۆكاری سەرەكیی بووە لە دروستبوونی بڕیاری پاشەكەوتكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان".
راشیگەیاند، پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم قەرزە لەسەر حكومەتی عیراق، پێویستە لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە بگەڕێندرێتەوە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
لەو پەیامەدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر لە بودجەی هەرێمی كوردستان پاشەكەوتی مووچە بدرێتەوە، ئەو كاتە پێویست بە بڕیاری بەغدا ناكات و خۆمان ئەو كارە دەكەین.
لە كۆتاییشدا باسی لەوەكردووە، بەردەوامدەبن بۆ ئەوەی شایستە داراییەكانی هاوڵاتییانی هەرێم دەستەبەربكەن.
ئەوەش لەكاتێكدایە، بەپێی رەشنووسی یاسای بودجە كە لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراقەوە ئامادەكراوە، لە بڕگەیەكدا حكومەتی هەرێم ناچاردەكرێت بە دانەوەی قەرزی پاشەكەوتی مووچە بە فەرمانبەرانی سنوورەكەی.
ژ.ع

بیروڕا