کوردستانی

بەهۆی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلێك، هاوڵاتییەك گیانیسپارد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلێك، هاوڵاتییەك گیانیسپارد
مەودا میدیا-

لە گوندێكی سەر بە ئیدارەی گەرمیان، بەهۆی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر بەسەریدا پیشەوەرێك گیانیلەدەستدا.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئایاری 2023  لە گوندی ساڵحئاغای سەر بە ناحیەی قۆرەتوو لە ئیدارەی گەرمیان، لە کاتی تێکردنی هەوا بۆ تایەی بارهەڵگرێک، پیشەوەرێک تایەکەی پێدا تەقییەوە و گیانیلەدەستدا.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ئەو هاوڵاتییە دانیشتووی گوندی گردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلارە و لەدایکبوی ساڵی 1995ە، كەسوكارەكەشی رایانگەیاندووە، پیشەوەرەکە لە گوندی ساڵحئاغا دوکانی تایەی ئۆتۆمبێلی هەبووە.

بەپێی زانیارییە بەردەستەكان، لەئێستادا تەرمی ئەو پیشەوەرە بە مەبەستی توێکاریی لە پزیشکی دادی کەلارە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan