کوردستانی
ئاسایشی هەرێم 13 "تێكدەر و تەقەكەر" دەستگیردەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ژمارەیەك "تێکدەر و تەقەکەر"ی لە ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی 13 کەسی بە تۆمەتی تەقەکردن و نانەوەی پشێوی دەستگیرکرد.
بەپێی راگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەرەبەیانی 29ی ئایاری 2023 لەناو بازاڕی چەمچەماڵ کێشەی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروستبووە و چەند کەسێک بەهۆی تەقەکردنەوە برینداربوون.
پاش رووداوەكە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ دەستبەجێ هێزەکانی ئاسایش لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بە هاوکاریی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆمەتبارانی رووداوەكەیان بە مادەی 405ی یاسای تاوانەكان دەستگیرکردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، تۆمەتباران پێکهاتوون لە 13 کەس و لەو چوارچێوەیەشدا دەستگیراوە بەسەر سەرجەم چەک و کەرەستە سەربازییەکانیاندا.
سەبارەت بە تۆمەتباران، ئەوە روونكراوەتەوە لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە و رووبەڕوی یاسا کراونەتەوە.
ژ.ع

بیروڕا