کوردستانی

زێدەڕۆیی سەر ستوونەكانی كارەبا لە سلێمانی لادەبرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زێدەڕۆیی سەر ستوونەكانی كارەبا لە سلێمانی لادەبرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لابردنی زێدەڕەوییەكانی سەر ستوونەكانی كارەبای لە شاری سلێمانی راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكدا ئەمشەو سێشەممە 30ی ئایاری 2023 وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند "تیمەکانی کارەبای سلێمانی هەڵمەتێکیان بۆ لابردنی زێدەرۆییەکانی سەر ستوونەکانی کارەبا دەستپێکرد".
 
ئاماژەی بەوەشكردووە، تیمەکانی کارەبا لەم هەڵمەتەدا ژمارەیەکی زۆری تابلۆ و ریکلامی دوکان و نۆرینگە پزیشکییەكان و چەندین جۆری دیکەی تابلۆ و ریکڵامی بازرگانییان لێکردووەتەوە کە بە ستوونەکانی کارەباوە هەڵواسرابوون.

هۆشداریشیداوە، کارەبای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو کەس و شوێنانە دەکاتەوە کە تابلۆی ریکلامیان بە ستوونەکانی کارەباوە هەڵواسیوە و زیانیان پێگەیاندووە، لە نزیکترین کاتدا لێیبکەنەوە، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی یاسایان دەکاتەوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan