کوردستانی
كۆمەڵی دادگەری: هۆشداریمانداوە بەمشێوەیە ناوبانگی گەلەكەمان لەكەدار دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عیراق كۆمەڵی دادگەری لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، ئەوان بەردەوام دژ بە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بوون و بەردەوام هۆشدارییانداوە.
كۆمەڵی دادگەری لە راگەیەندراوێكی فەرمیدا ئەمشەو سێشەممە 30ی ئایاری 2023 ئاشكرایكرد "بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق ئەو راستییەی چەسپاند کە دەسەڵاتدارانی ھەرێم بە رێچکە و شێوازێکی ھەڵە حوکمرانی دەکەن و دوور لە یاسا و پرەنسیپەکان بڕیاری ھەڵە دەدەن".
ئاماژەی بەوەشكردووە، زەقترینی ئەو بڕیارە هەڵانەی دەسەڵاتدارانی هەرێم داویانە درێژکردنەوەی تەمەنی دامەزراوە فەرمییەکانی ھەرێم و لەسەروو هەمووشیانەوە پەرلەمانی كوردستان بووە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە "ئەوان بەردەوام دژی درێژکردنەوەی تەمەنی هەر کام لەو دامەزراوانە بوون، بۆیە لە ھەموویان کشاونەتەوە".
هەر بەپێ ئەو راگەیەندراوە زۆر جاری سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری "ھۆشیاریی دڵسۆزانەی"داوە کە بەمشێوە حوکمرانییە لە ناوخۆ زیان و لە دەرەوەش ناوبانگی گەلەكەمان لەکەداردەبێت وبەهۆیەوە دەبینە گاڵتەجاری وڵاتان، بەڵام ئەم دەسەڵاتە لە جیاتی گوێگرتن لە دڵسۆزان، لەسەر بڕیاری هەڵە و تاکڕەوانە و حوکمرانیی خراپ بەردەوامبوو".
ئەوەش لەكاتێكدایە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق بڕیاریدا بە نادەستووری بوونی درێژکردنەوەی کارەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، كۆتاییهاتووە بە تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمان.
ژ.ع

بیروڕا