کوردستانی

کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دەکرێتە 24 کاتژمێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دەکرێتە 24 کاتژمێر
مەودا میدیا- 

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت گۆڕانکاریی لە بەرنامەى کارکردنى موەلیدە ئەهلییەکان دەکرێت بەهۆی هاتنی وەرزی هاوین و تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی راگەیاند "هاوکات لەگەڵ هاتنى وەرزى هاوین و بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما و بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12 ئاگادارى خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانى ناوشارى سلێمانى دەکەینەوە، لە سبەینێ پێنجشەممە (1/6/2023)وە بەرنامەى کارکردنیان دەبێت بە 24 کاتژمێرى".

ئاماژە بەوەشکراوە "هەرکاتێک کارەباى نیشتیمانى کوژایەوە پێویستە ئەوان کارەبا بدەن بە هاوڵاتییان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan